پارتی و یه‌كێتی وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه
یه‌كێتی: رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی جێبه‌جێ نه‌كراوه
K24- سلێمانی:
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەراکەت و دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بووە.
گوتیشی: بە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان‌مان راگەیاندووە، پارتی لەگەڵ دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی پێوەری 50 بە 50 نییە و نایەوێت جارێکی دیکە شێوازی حوکمڕانی لەسەر ئەو بنەمایە بێت.
دوای ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پارتیش، له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوتەبێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیی ئەنجامدا و رایگەیاند، پێشتر ئەو خاڵانەمان پێ وتوون کە له لایه‌ن پارتییه‌وه جێبەجێ نەکراون، بەڵام ھیچ وەڵامێکمان له‌وباره‌یه‌وه به دەست نەگەیشتووە.
شێخ عومه‌ر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، پارتی ھیچ خاڵێکی رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە، گوتیشی: ئەگەر ئەوان دەیانەوێت رەزامەندییان لەسەر کاندیدەکانی ئێمە ھەبێت، دەبێت ئەوانیش ناوەکانیان بدەن بە ئێمە تا رەزامەندیمان ھەبێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، کۆتایی ھەفتەی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ھیچ کام لە رێککەوتنەکانی جێبەجێنەکردووە و ئەوان لەو دۆخە نیگەرانن و نیگەرانییەکانیشیان گەیاندووەتە پارتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
H.B