بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی سوارێز بێبەش دەبێت
دووەمجارە لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت
لویس سوارێز بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دادەبڕێت و بۆ دووەمجار لەم وەرزە لە پێی راستی تووشی پێکان دەبێت.
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، لویس سوارێز لە یاریی بەرامبەر لیڤانتی لە پێی راستی تووشی پێکان بووە و گەڕانەوەی بۆ یاریکردن لەسەر خێرا چارەسەربوونی دەوەستێت، کە پێش ئەوەی نیوەی یەکەمی یارییەکە کۆتایی بێت ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.
ئەمە دووەمجارە لەم وەرزە سوارێز لە پێی راستی تووشی پێکان بێت، لە گەڕی یەکەمیش بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو تووشی پێکان بوو، پێشبینی دەکرێت ئەمجارە سێ هەفتە لە یاریکردن داببڕێت، لە دوو یاری داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر سلاڤیا پراگ و سێلتاڤیگۆ بێبەش بێت و ئەستەمیشە بتوانێت بەشداریی یارییە دۆستانەکانی ئۆرۆگوای بکات.