ئەمەریكا و چین رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن
ئەگەر پێشێلكاری لە رێككەوتنەكە بكرێت ئەمەریكا پێناسی گومرگی دەسەپێنێت
K24 - ھەولێر
پیتەر ناڤارۆ، راوێژكاری بازرگانی كۆشكی سپی رایگەیاندووە، ئەمەریكا و چین پێشكەوتنی بەرچاویان تۆماركردووە لە رووی تەواوكردنی بەشی یەكەمی ئەو رێككەوتنە بازرگانییەی كە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامیاندا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دوو قۆناخی دیكە ماوە بۆ ئەوەی سەرجەم بەربەستەكانی نێوان ھەردوو وڵات چارەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوانیان ئەنجامدراوە خۆی لە میكانیزمێك دەگرێت كە رێگە بە ئەمەریكا دەدات، لە ئەگەری روودانی ھەر پێشێلكارییەك لە رێككەوتنەكە، ئەوە دەستبەجێ پێناسی گومرگی دەسەپێنێت.
بەرپرسانی ئەمەریكا و چین رایانگەیاندووە، دوای 16 مانگ لە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر كاڵای یەكدی كە لە ئەنجامدا گەشەی ئابووری جیھان سستبووە، توانیویانە وەك قۆناخی یەكەم پێشكەوتنی بازرگانی تۆماربكەن.
ھ.م