وەزارەتی کشتوکاڵ راپۆرتێك دەداتە ئەنجوومەنی وەزیران
دەیانەوێت كێشەی شایستە داراییەكان چارەسەر بكەن
K24 - ھەولێر
به مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به به‌رهه‌می ناوخۆ، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان، وه‌زارتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكە و دواتر رادەستی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكات.
ئامانج لێی پارێزگاری كردن و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ و كڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیارانە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زارەت له‌رێی سه‌رجه‌م بهڕێوبهڕایتیهكانی ، سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری ڕاپۆرت و دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بكات.
حوسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وهزیراتی كشتوكاڵ تایبه‌ت به كوردستان24 راگه‌یاند "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زارەت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و ده‌روازه سنوورییەکان هه‌مانگیان كردوه بۆ ئه‌وەی ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكریت، تا له‌م رێگەیەوە بتوان پشت به به‌رهه‌می ناوخۆیی ببه‌ستن، حكوومه‌تیش بتوانێت شایسته دارییه‌كانی جوتیارن خه‌رج بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاسایشی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان بپارێزن".
ھ.م