ژیلوان حەمەد لە ریزی هەڵبژاردە عێراق دوورخرایەوە

کاتانیچ لیستی یاریزانەکانی بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیال و ئاسیا ئاشکراکرد

کاتانیچ لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی عێراق لە پاڵاوتنەکان راگەیاند و ژیلوان حەمەدی دوورخستووەتەوە.

سریچکۆ کاتانیچی راهێنەری سلۆڤینی هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر ئێران و بەحرەین راگەیاندووە، کە هەریەکە لە ژیلوان حەمەد و جەستن میرام و ئەحمەد یاسینی بانگهێشت نەکردووە، لەکاتێکدا ژیلوان کە ئێستا لە یانەیەکی کڕوتی یاریی دەکات لە دوایین دوو یاریی شێرەکانی رافیدەین بۆیەکەمجار بانگهێشتکرابوو، کەچی تەنیا لە یەکەم یاریی بەرامبەر هۆنگ کۆنگ چەند خولەکێک یاریی کرد و بەرامبەر کەمبۆدیاش لەسەر کورسی یەدەگ سەیری یارییەکەی کرد.

ناوەڕاستی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 و جامی ئاسیای 2023 عێراق میوانداریی بەحرەین دەکات و دواتریش دەبێتە میوانی بەحرەین.