سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکردنەوەی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکات
سهرۆكی حكوومهتی ههرێم: چاکسازی دەبێ دادپەروەریی تێدا بێت و نابێت هیچ کەسێکی شایستە مافی بفەوتێت
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/11/3 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆ لهبارەی رەهەندە گشتییەکانی یاساکە و تایبەتمەندییە یاسایی و کارگێڕییەکەی کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی وەك یەکێك لە کارە لەپێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەند کردنی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، چاکسازی پرۆسەیەکی زۆر گرنگە و پێویستە بە زووترین کات پڕۆژە یاساکە ئامادە بکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت. گوتیشی: چاکسازی دەبێ دادپەروەریی تێدا بێت و نابێت هیچ کەسێکی شایستە مافی بفەوتێت، بەڵام لە هەمانکاتدا رێگەش بە کاری نایاسایی و ناڕەوا نادرێت.
لێژنەی ئامادەکردنەوەی پڕۆژە یاسای چاکسازی وەك بە شێکی گرنگی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و بە سەرۆکایەتی وەزیری داد پێکهێنراوە.
H.B

