خێرخوازێك نه‌وتی بۆ 64 قوتابخانه و دایه‌نگه‌ی سیده‌كان دابینكرد
خێرخوازێكی ده‌ڤه‌ری برادۆست
K24 – سیده‌كان:
خێرخوازێكی ده‌ڤه‌ری برادۆست، كه دانیشتووی ھەولێرە، بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك نه‌وتی سپی بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی سنووری شاره‌دێی سیده‌كان دابین كرد. ھاووڵاتییان و پەروەردەی سۆرانیش داوا لە سەرمایەداران دەكەن ھاوكاری حكوومەت و بەتیابەتیش قوتابخانە و نەخۆشخانەكان بكه‌ن.
خێرخواز عه‌بدولواحید برادۆستی بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك بڕی (13860) لیتری نه‌وتی بۆ (64) قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی ده‌ڤه‌ری برادۆست دابینكرد، به‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌م خێرخوازه قوتابیانی قوتابخانه‌كان و منداڵانی باخچه‌ی ساوایان تا گه‌یشتنی بڕه‌نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رما و نه‌خۆش كه‌وتن رزگاركرد.