حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گرنگی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆیی دەدات

داوا دەكرێت پەرلەمانی كوردستان یاسای هاورده‌ و ھەناردەكردن دەربكات

K24- سلێمانی:

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە گرنگی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆ بدات و ھەر بەرھەمێکیش پێویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە، لە دەرەوە ھاوردەی نەکات.

یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران و بازرگانانیش تێبینیان لەسەر یاسای ھاوردە کردن ھەیە، کە تائێستا کار بە یاسای عێراق دەکرێت.

ھاوکات داواش دەکەن، یاسایەك بۆ ھەناردەکردن دەربکرێت، کە پێشتر بە پڕۆژە یاسایەك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشكه‌شی پەرلەمانی كوردستان کراوە، به‌ڵام تا ئێستا هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ نه‌كراوه‌.

H.B