نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا: په‌نادانی ئاواره‌كان نیشانه‌ی مرۆڤدۆستی خه‌ڵكی كوردستانه‌

وه‌ك ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانی له‌ عێراق، بارۆنا ئێما نكڵتن له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، داڵده‌دان و حه‌واندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره‌ و لێقه‌وماوی وه‌ك ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، خاڵێكی سه‌رنجڕاكێش و نیشانه‌ی مرۆڤدۆستی خه‌ڵكی كوردستانه‌.