"گاریس به‌یل واده‌ی رۆیشتنی له ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كرد"
گاریس به‌یل له ریال مه‌درید توڕه‌یه و له‌سه‌ر جێهێشتنی یانه‌كه سووره
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، گاریس به‌یل توڕه‌یه و سوڕه له‌سه‌ر جێهێشتنی ریال مه‌درید له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو.
رادیۆی كادینا سێری ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه گاریس به‌یل پلان بۆ جێهشتنی ریال مه‌درید داده‌نێت و ته‌نانه‌ت نایه‌وێت تاكو كۆتایی وه‌رز چاوه‌ڕێ بكات و هه‌وڵده‌دات له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ریزه‌كانی مێره‌نگی جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه زانیاری له كه‌سه نزیكه‌كانی به‌یل ده‌سكه‌وتووه گاریس به‌یل به جۆرێك له ریال مه‌درید توڕه‌یه هه‌وڵده‌دات به‌زووترین كات یانه‌یه‌كی نوێ بدۆزێته‌وه و له مێركاتۆی زستانه په‌یوه‌ندیان پێوه بكات.
به‌یڵ له هاوینی رابردوو به ته‌واوه‌تی نزیك بوو له په‌یوه‌ندیكردن به خولی چینی به‌ڵام گفتوگۆكانی گرێبه‌سته‌كه كێشه‌ی تێكه‌وت و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی زیدان مایه‌وه.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه چوار نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه، له كۆی 238 یاری له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 104 گۆڵ و 67 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2022 به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت.