"ریال مه‌درید به كردار هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ڵاح ده‌ستپێكردووه"
"سه‌ڵاح ره‌زامه‌ندی خۆی به یاریكردن بۆ ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ریال مەدرید لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکات، بۆ ئەوەی محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپول بگوازنەوە ریزەکانیان.
رۆژنامەی وەرزشی دۆن بالۆنی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکەن، بۆ ئەوەی بەختی خۆیان لە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی لیڤەرپول تاقی بکەنەوە و لە پێناو ئەم گواستنەوەیەش ئامادەن بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە خودی یاریزانە میسڕییەکەش ئارەزووی یاریکردنی بۆ شاهانەکان هەیە، بۆیە پێدەچێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە لە شوێنی گاریس بەیلی وێلزی یاری بکات.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی 27 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی رۆما به به‌های 42 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه لیڤه‌رپوول، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه وه‌رزی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له كۆی 119 یاری 79 گۆڵ و 33 ئاسیستی كردووه.