"میرۆسڵاڤ كڵۆزه بۆ راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن به‌ربژێرێكی سه‌ره‌كییه"
كڵۆزه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن كێبڕكێی مۆرینهۆ، ڤینگه‌ر و ئالێگری ده‌كات

رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا لیستێكی ئه‌و راهێنه‌رانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه ره‌نگه ببنه شوێنگره‌وه‌ی نیكۆ كۆڤاچی راهێنه‌ری بایرن میونشن كه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
تێن هاگی هۆڵه‌ندی، ماسیمیلیانۆ ئالێگری ئیتاڵی، خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ئارسن ڤینگه‌ری فه‌ره‌نسی له نێوان ئه‌و به‌ربژێرانه‌ن له داهاتوو ببنه راهێنه‌ری بایرن میونشنی پاڵه‌وانی حه‌وت وه‌رزی رابردووی بۆندزلیگا.
جگه له مانه هه‌ریه‌كه له ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و راڵف رانیێل ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه.
به گوێره‌ی میدیاكانیش و میرۆسلاڤ كلۆزه‌ی هێرشبه‌ری پێشووی ئه‌ڵمانیاش یه‌كێكه له به‌ربژێره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن، به‌وپێیه‌ی كڵۆزه پێشتر 150 یاری بۆ بایرن كردووه 53 گۆڵ و 27 ئاسیستی تۆمار كردووه و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌یه و ئێستاش راهێنه‌ری تیپی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵانی یانه‌ی بایرن میونشنه.
بایرن میونشن به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی بڕیاریدا نیكۆ كۆڤاچ له راهێنه‌رایه‌تی دووربخاته‌وه كه تیپه‌كه له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆندزلیگا ده‌بینرێت.
