گرینگ‌ترین ئه‌و 10 پرسیاره‌ی ئه‌مرۆ ڤاڵڤێردی وه‌ڵامی دایه‌وه
ڤاڵڤێردی: ناكرێت ته‌نیا راهێنه‌ر تۆمه‌تبار بكه‌ن
پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سلاڤیار پراگی چیكی زۆرترین پرسیار له باره‌ی شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤانتی له ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا كرا، ڤاڵڤێردی به‌ڵێنی دا جارێكی دیكه خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و ئه‌نجامه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان باشتر بكه‌ن.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و فشار و ره‌خنانه به سرووشتی سه‌یر ده‌كات، گوتیشی: بێگوومان كاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك بارسێلۆنا تووشی شكست ده‌بیت، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی زۆریش بكه‌یت.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: كاتێك تیپێك شكست ده‌هێنێت هه‌مووان ته‌نیا راهێنه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، راسته ئێمه له یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر لیڤانتی له دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی یه‌كه‌ممان لێكرا، له‌ڕووی هێرشبردنه‌وه نه‌مانتوانی هاوسه‌نگی خۆمان رابگرین و باجه‌كه‌شمان دا، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین قه‌ره‌بووی ئه‌م شكسته بكه‌ینه‌وه و هه‌موومان به‌خۆماندا بچینه‌وه.
له باره‌ی عوسمان دێمبلی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه پێویسته وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی دیكه له پێناو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بجه‌نگێت، گوتیشی: دێمبلی یاریزانی ئێمه‌یه و له یارییه‌كانی داهاتوو ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێده‌ده‌ین، به‌ڵام ده‌بێت خۆی بسه‌لمێنێت.
له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی راگه‌یاندكاراندا له باره‌ی گریزمان، ڤاڵڤێردی گوتی: چاوه‌ڕێی ئاستی باشتر له گریزمان ده‌كه‌ین، متمانه‌مان پێیه‌تی چونكه به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه گونجاندووه و دڵنیام له یارییه‌كانی داهاتوو ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌توانێت گۆڵیش بكات.
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی میدیاكاراندا، ڤاڵڤێردی ستایشی هه‌ریه‌ك دی یۆنگ و ریكی بۆیگی كرد و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: دی یۆنگ یاریزانێكی زۆر باشه و به‌رده‌وام ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه ریكی بۆیگ به‌هره‌مه‌ندێكی لاوی یانه‌كه‌مان و ئێستا یاریزانی بارسێلۆنا، به‌ڵام نازانم له داهاتوو چی رووده‌دات چونكه یاریزانی زۆرمان له هێڵی ناوه‌راست هه‌یه.
ڤاڵڤێردی له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه پێكانه‌كه‌ی لویس سوارێز ترسناك نییه و گوتیشی: له ماوه‌یه‌كی زوو ئه‌و هێرشبه‌ره ئۆروگواییه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه، ڤاڵڤێردی به رۆژنامه‌نووسانی گوت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بكه‌ن بڕۆنه‌وه سه‌یری یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان بكه‌ن كه چۆن دواكه‌وتنمان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌سه‌ریان هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه.
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌نووساندا، ڤاڵڤێردی گوتی: ده‌زانم زۆربه‌تان باسی شێوازی یاریكردنی (4ـ4ـ2) ده‌كه‌ن، به‌ڵام من زیاتر شێوازی 3 هێرشبه‌ری به گۆنجاو بۆ تیپه‌كه‌م ده‌زانم، ئه‌گه‌رچی هه‌مووكات شێوازی یاریكردن و گۆڕانكاری ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.
له باره‌ی جیاوازی ئه‌نجامه‌كانیش له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی یاریگه، ڤاڵڤێردی گوتی: ئه‌م وه‌رزه به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستمان پێكرد، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ركه‌وتین و ئه‌نجامه‌كانی نێو یاریگه‌ی خۆمان زۆرباش كرد و هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتوو ئه‌نجامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆشمان باشتر بكه‌ین.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ، ڤاڵڤێردی گوتی: شێوازی یاریكردنی سلاڤیا پراگ له ئێمه نزیكه و به‌شێوازی هێرشبه‌ری یاری ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ین هیچ خاڵێك له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 08:55 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی سلاڤیا پراگ ده‌كات، له یاری چوون بارسێلۆنا به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
