تره‌مپ ئه‌و سه‌گه بانگهێشتی كۆشكی سپی ده‌كات كه له پرۆسه‌ی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیدا به‌شدار بوو
"ئه‌و سه‌گه شایه‌نی هه‌موو رێزێكه"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه ئه‌و سه‌گه دێته كۆشكی سپی، كه له پرۆسه‌ی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعشدا به‌كارهێنرا.
تره‌مپ له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی له ویلایه‌تی كنتاكی ره‌خنه‌شی له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له‌گه‌ڵ پرسی كوشتنی به‌غدادی گرت و گوتی: "ئه‌و رۆژنامه‌یه به خه‌راپترین شێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا كرد، من سه‌گم خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو توانایه‌كیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا بۆ سه‌گ گه‌ڕاندبووه‌وه. ئه‌و سه‌گه شایه‌نی هه‌موو رێزێكه و به‌م نزیكانه ده‌گاته كۆشكی سپی".
پێشتریش تره‌مپ به‌شێك له نهێنییه‌كانی ئه‌و سه‌گه‌ی ئاشكرا كردبوو و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی ئه‌و سه‌گه‌ی بڵاوكردبووه‌وه و به‌وه وه‌سفی كردبوو، كه "سه‌گێكی بهتوانیاه و له پرۆسه‌ی چاودێریكردن و كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیدا له پارێزگای ئیدلبی سووریا له 27 ئوكتۆبه‌ر كارێكی نایابی ئه‌نجامداوه".
سه‌رچاوه: تاس
H.B
