ماریا گوتی یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌ خولی ئیسپانیا تاقی ده‌كاته‌وه‌

به‌ فه‌رمی، خۆزێ ماریا گوتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ی وه‌رگرت

خۆزێ ماریا گوتی بەفەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئەلمێریای ئیسپانی گرتە دەست و ئەمڕۆ سەرپەرشتی یەکەم یەکەی مەشقی یانەکە دەکات.

یانەی ئەلمێریای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گوتی 43 ساڵان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات لە خولی پلەی دووی ئیسپانیا و ئەمڕۆ سێشەممە سەرپەرشتی یەکەم راهێنانی یانەکەیان دەکات.

گوتی پێشتر راهێنەری تیپی لاوانی ریال مەدرید و یاریدەدەری راهێنەری یانەی بێشیکتاشی توركی کردووە.

ئەلمێریا بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا دێت و ئێستا لەلایەن شێخ تورکی سەرمایەداری بەناوبانگی سعوودییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت و چاوی لەوەیە به‌ راهێنه‌رایه‌تی خۆزێ ماریا گوتی بۆ ریزی یانە پلەیەکەکان سەربکەوێت.

خۆزێ ماریا گوتی وه‌ك یاریزان له‌ ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه‌ و نزیكه‌ی 20 یاری بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ كردووه‌ و دواتر بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز روویكرده‌ یانه‌ی بێشكتاش و له‌ 2011 هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند.