به فه‌رمی كارته سووره‌كه‌ی هیۆنگ مین سۆن لابردرا
"ده‌ركه‌وت هیۆنگ مین سۆن هۆكاری پێكانه ترسناكه‌كه‌ی گۆمێز نه‌بووه"
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كارته سووره‌كه‌ی هیۆنگ مین سونی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام ره‌شكرایه‌وه.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی بڕیاریدا كارته سووره‌كه‌ی سۆنی كۆری ره‌تبكرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن مارتن ئێركسۆنی ناوبژیوان به رووی به‌رزكرایه‌وه.
له یاریی نێوان تۆتینهام و ئیڤه‌رتۆن دوای ئه‌وی ئاندرێ گۆمێز تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو، ناوبژیوان كارتی سووری به رووی سۆن به‌رزكرده‌وه، كه به‌پێی یاسای تۆپی پێی ئینگلاندا هه‌ر یاریزانێك راسته‌وخۆ كارتی سوور وه‌ربگرێت ئه‌وا بۆ سێ یاریی سڕ ده‌كرێت.
به‌ڵام هه‌رزوو به‌رپرسانی تۆتێنهام تانه‌یان له بریاره‌كه‌ی ناوبژیواندا كه سۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك هۆكاری پێكانه‌كه‌ی گۆمێزی پۆرتوگالی نییه.
دوای بینینه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی بڕیاریدا كارته سووره‌كه‌ی سۆن لابه‌رێت به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه كۆریه بۆ یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌ی ده‌توانێت یاریی بكات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هیۆنگ مین سۆن به‌هۆی پێكانه ترسناكه‌كه‌ی ئاندرێ گۆمێز باری ده‌روونی تێكچووه و به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا یانه‌ی تۆتێنهام پزیشكێكی تایبه‌تی ده‌روونی بۆ چاودێریكردنی سۆن ته‌رخان كردووه.