عادل عه‌بدولمه‌هدی: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكرێت
"ده‌ستووری عێراق چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكرێت و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه ده‌ستوور پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته گۆڕینی سیسته‌می سیاسیش.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی: "به فشاری خۆپیشاندانه‌كان چه‌ندین چاكسازی و پڕۆژه ئه‌نجامدران كه پێشتر له‌سه‌ر ره‌فه‌كان كه‌وتبوون".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونیشی كرده‌وه ده‌ستووری عێراق چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی پازده ساڵ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پێویستی به گۆڕانكاری و هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌یه و له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه گووتی: "خۆپیشانده‌ران داواكارییه‌كانیان ره‌وان و ده‌بێت رێزیان لێبگیرێت".