ئه‌ڵمانیا دژایه‌تی خۆی بۆ چالاككردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند
"به‌كارخستنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه جێگای قبووڵكردن نییه"
K24- هه‌ولێر:
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دووپاتیكرده‌وه، به‌كارخستنی سهنتهرفیوچهكانی بنكه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆی ئه‌تۆمی ئێران جێگای قبووڵكردن نییه و داواشی له تاران كرد، به‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئۆرماس رینسالۆ، هاوتا ئیستیوانییهكهی له به‌رلین ماس رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئێران "رۆحانی" رایگه‌یاند، قبووڵكراو نییه".
ئه‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانییه جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران پێچه‌وانه‌ی پابه‌ندبوونه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌رلین داوا له ئێران ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونی به به‌ڵێنه‌كانی".
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه هاتوون، دوێنێ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران قۆناغێكی نوێی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه راگه‌یاند، كه له ساڵی 2015 له نێوان تاران و گروپی 5 +1 واژۆ كرابوو و ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ی ئێرانیش به‌كارخستنی ئامێره‌كانی سه‌نته‌رفیوچ له بنكه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ له‌خۆ ده‌گرێت.
H.B