جۆرێكی شیرینی لە سلێمانی قەدەغە دەكرێت
"سەرنجی منداڵان بۆ جگەرەكێشان رادەكێشێ"
K24 - سلێمانی
جۆرێك شیرینی بەھۆی سەرنجڕاكێشان منداڵ بۆ جگەرە لە سلێمانی قەدەغە دەكرێت و قایمقامی ناوەندیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ھەر كەسێك بیفرۆشێت رێكاری یاسایی لە دژ دەگرنەبەر.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرای كرد: "تێبینی كراوه له هه‌ندێك له دوكان و فرۆشگاكاندا جۆرێك شیرینی هاورده‌كراو ده‌فرۆشرێت، كه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی منداڵان له شێوه‌ی جگه‌ره‌دا دروستكراوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رووی كوالێتییه‌وه وه‌كو پێویست نییه، له‌هه‌مان كاتدا جۆرێكه له هاندانی منداڵان تا به‌لاڕێدا بڕۆن و حه‌زیان بۆ كێشانی جگه‌ره دروست ده‌بێت".
ئاماژە بەوەشكراوە: "له هه‌ر دوكان و فرۆشگا و ماركێتێكدا هه‌ر جۆره شیرینی یان خواردنی منداڵان له شێوه‌ی جگه‌ره‌دا ببینرێت راسته‌خۆ فرۆشگاكه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، داواشی له دایكان و باوكان كردووه رێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌و جۆره شیرینییه بكڕن و له‌هه‌ر شوێنێكیش به‌رچاویان كه‌وت لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "پێشتریش قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره شیرینی و نوقڵانه‌ی دابوو كه‌له شێوه‌ی جگه‌ره‌دایه و سه‌رنجی منداڵانی پێ راده‌كێشرێت".
ھ.م