ئاڵای كوردستان له سه‌ر شاره‌داری پایته‌ختی هه‌نگاریا هه‌ڵده‌كرێت
شاره‌داری بۆداپیست: به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم شان به‌شانی كورد بوه‌ستم
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌داری بۆداپیستی پایته‌ختی هه‌نگاریا، له‌سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ئاڵای كوردستان له ریزی ئاڵای وڵاتان هه‌ڵده‌كات و ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌رده‌بڕێت.
كاراكسۆنی گارگیلی، شاره‌داری بوداپیست له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای دوو رۆژ له هه‌ڵبژاردنی ئاڵای كوردستانی له ریزی ئاڵاكان له ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌ی خۆی داناوه.
هاوكات دژی چوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه بۆ شاره‌كه و له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) به دیكتاتۆر وه‌سفی ده‌كات.
شاره‌داری بوداپیست هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، به رووداوێكی ئاسایی دانانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، كارێكی له‌خۆوه نییه و پێیوایه كه ده‌بێت شانبه‌شانی كورد بوه‌ستێت.
ئ. م