مهسرور بارزانی: هیوادارم ئەم یادە پیرۆزه ببێته مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە
مهسرور بارزانی بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاودهكاتهوه
K24 - ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دهكات.
له پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهت، به بۆنهی ئهو یاده هاتووه: "هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا".
دهقی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆكی حكوومهت:
"پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لە سەر بێت)
بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان"