رانییه.. له رووداوێكی نه‌خوازراودا منداڵێكی 3 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا
له حه‌وشه‌ی ماڵی خۆیاندا
K24 – رانیه:
له گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای رانیه، هاووڵاتییه‌ك "به هه‌ڵه و له نه‌زانیدا"، منداڵێكی 3 ساڵی كرد به ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه و به‌و هۆیه‌وه منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردستان 24ی راگەیاند، رووداوه‌كه له كاتێك روویداوه، ئه‌و هاووڵاتییه ویستوویه‌تی ئۆتۆمبێل له گه‌راجی حه‌وشه‌كه‌ی رابگرێت و بێ ئاگا بووه، له‌وه‌ی منداڵێكی له حهشهكهیه و بووه به ژێره‌وه.
ته‌رمی منداڵه‌كه دوای توێكاری پزیشكی راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه و هاووڵاتییه‌كه‌ش به گوێره‌ی یاسا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه، تا رۆژی دادگاییكردنی.
شاره‌زایان و چالاكانی بواری هۆشیاری هاتوچۆ داوا ده‌كه‌ن، له كاتی پارك كردنی ئۆتۆمبێل له ناو گه‌ڕه‌ك و حه‌وشه‌ی ماڵان، هه‌میشه پێویسته شوفێران به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی منداڵ یاخود ئاژه‌ڵی ماڵیی له ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه دووربن.