نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات
پەیامێکی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
لە پەیامێکدا سەرۆکی هەرێم نووسیویەتی: "بە بۆنەی یادی لەداییکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حهزرهتی موحهممهد “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیهان".
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: ئەم یادە هانی زیاتری هەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا".
H.J