لە رووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداوێکی هاتووچۆی سەخت لە رێگای کەلار
K24 – ههولێر:
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ، لە سەر رێگای کەلار - سلێمانی، کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان: "لەسەر رێگای کەلار- سلێمانی، لە نزیک گوندی (لەواوان) ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان (نیسان تیدا و مارسیدس بارهەڵگر) روویدا"
لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان تیداکە بە سەختی بریندار بوو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا".
H.J