له هه‌ولێر دوو وێستگه‌ی كاره‌با ده‌كرێنه‌وه
سبه‌ی دووشه‌ممه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، دوو وێستگه‌ی نوێی كاره‌با له هه‌ولێر بكرێنه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، سبه‌ی به وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح و به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر، فەرسەت سۆفی وێستگەی گۆڕینی كارەبا له "گرد جوتیار" دەكاتەوە.
هه‌روه‌ها بڕیاره، دوای ئه‌و پرۆژه‌یه، وێستگەی گۆڕینی عەنكاوە لەسەر شه‌قامی 120 مەتری تەنیشت چوارڕیانی عەنكاوە بكرێته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەو دوو وێستگەیە رۆڵێكی گرنگ لە كەمكردنەوەی بارگرانی له سەر فیدرەكان و توڕەكانی كارەبا لە تەواوی ئەو ناوچانه ده‌بینین.