نێچيرڤان بارزانى و محه‌مه‌د بن زاید دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى تاوتوێكران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی، دوايين پێشهاته‌کانی دۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى له عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له ئه‌بو زه‌بى، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى و شێخ محه‌مه‌د بن زايد، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، خواستى هه‌ردوولا بۆ چۆنيهتيى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌يان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى، مه‌ترسى له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى ناوچهيى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
