نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له چاكسازيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرده‌وه
له‌گه‌ڵ وه‌زیر و پله‌دارانی پێشمه‌رگه كۆبوه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی راسپارد، كه ليژنه‌ى تايبه‌ت بۆ به‌دواداچوونى پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه پێكبهێنن و هه‌نگاوى كرده‌يى له رێكخستنه‌وه‌ى بواره‌كانى كارگێڕى و ياسايى بنێن.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/11/2019 له سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه كۆبوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه ئاگادارى دوايين هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ت و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زير و فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، به درێژى تاوتوێى ئه‌و هه‌نگاوانه كرا كه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا تا ئێستا بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه نراون و تيشك خرايه سه‌ر ئه‌و گيروگرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ندين پێشنياز و تێبينى بۆ خێراكردن و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه خرانه ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانان كرا، كه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بڕيار درا كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى بۆ به‌دواداچوون و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێن.
