به فه‌رمی بارسێلۆنا پێكانی یاریزانێكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند
"ئه‌و یاریزانه ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه"
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی ئیڤان راكیتیچی كرواتی و ناوةڕاستكاری یانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.
راكیتیچ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای جێهێشت و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا، یانه‌كه رایگه‌یاندووه راكیتیچ پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌یه و له یارییه خێرخوازیهكهی به‌رامبه‌ر قرتاگنه ئاماده نابێت كه‌وا بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجام بدرێت و داهاته‌كه‌شی ده‌درێت به قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی مۆرسیا.
هه‌روه‌ها ئیڤان راكیتیچ به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆ به‌رامبه‌ر سلۆڤاكیا ناتوانێت یاریی بكات.
راكیتیچی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی سێڤییاوه به 20 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا كۆتایی دێت و هیچ قسه‌یه‌كی له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.
راكیتیچ ئه‌م وه‌رزه به‌دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌هۆی و پێكان و هۆكاری هونه‌ری ته‌نیا 250 خولهك ئه‌م وه‌رزه‌ی یاری كردووه، هاتنی دیۆ یۆنگیش به‌ته‌واوه‌تی ده‌رفه‌تی یاریكردنی بۆ راكیتیچ كه‌مكردۆته‌وه.
