هێمن هه‌ورامی: به‌رهه‌می كاری پێكه‌وه‌ییمان چنیه‌وه
لە خولی پێنجەمی پەرلەمان سیاسەت و بڕیارمان کاری پێکەوەییه
K24 - هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، بڕیار و سیاسه‌تیان له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، كاری پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نووسراوی دادگای فیدراڵی عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌و به‌ندانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و رێگه‌ی پارێزه‌رانه‌وه تانه‌ی لێدرابوو.
به گوێره‌ی ئه‌و مادده و بڕگانه، ئاواره‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌شێكی زۆر له ده‌نگده‌ری كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه بێبه‌ش ده‌بوون.
له‌و باره‌یه‌وه هێمن هه‌ورامی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی تێپەڕاند و دەنگدەرانی کورد لە کەرکووك و خانەقین و شنگال و مەخموور و خورماتوو کرابوونە ئامانج و زۆربەیان بێبەش دەکران، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له رێگه‌ی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه و به هه‌ماهه‌نگی تێكڕای فراكسیۆنه‌كان له دادگای فیدرالی تانه‌یان له یاساكه دا.
هێمن هه‌ورامی نووسیویه‌تی: "وێڕای تانە دان لە دادگای فیدراڵی لە رێگای پارێزەرەوە، هەڵمەتێکی چڕ و پری دیپلۆماسی و لۆبیکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی حزبە سیاسیەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا و پەرلەمانتارانی کوردستان لە لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ 12ی 11 بەرهەمی کاری پێکەوەییمان بۆ گەلەکەمان و حەقانیەتی مافی دەنگدەرانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکان بە رێگه‌ی یاسا و بەهێزی ئەرگۆمێنتی دەستووری داواکەمان، دادگای ئیتیحادی بڕیاری یەکلاکەرەوەیدا بە رەتکردنەوەی ئەو هەوڵانەی لە پەرلەمانی عێراق درابوون".