بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لە حاجیاوا منداڵێك گیانی لەدەستدا
پۆلیس: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكرد
K24 - رانیە
بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ شەوی رابردوو لە ناحیەی حاجیاوای دەڤەری راپەڕین منداڵێكی تەمەن 7 ساڵ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لە ناحیەی حاجیاوا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری شێلان، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری جێب گراند شۆفێرەكەی بەناوی (هـ .ع) لە رەگەزی نێر تەمەن 22 ساڵ دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا گەڕەكی راپەڕین خۆی كێشا بە منداڵێك بە ناوی (ح.ی) لە رەگەزی نێر تەمەن 7 ساڵ، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشكراوە: "دوای توێكاری لە پزیشكی دادی رانیە تەرمی ناوبراو رادەستی كەسوكاری كرایەوە و رێكاری یاسایی گیرایەبەر و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكرد. لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24 لەیاسای هاتووچۆ راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".
ھ.م