دەوڵەمەندەکانی کەنداو بە ئەتۆمبێلەکانیان ئەوروپییەکان هەراسان دەکەن

گوێ بە یاساکانی هاتووچۆ نادەن

K24 – هه‌ولێر:

هاوینان ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دەوڵەمەندی وڵاتانی کەنداو بە ئۆتۆمبێلە گران بەهاکانیان سەردانی ئەوروپا و بەریتانیا دەکەن و لە شەقام و کۆڵانەکان نمایش بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن.

لەگەڵ جوانی و سەرنجڕاکێشی ئۆتۆمبێلەکان، دەنگی بەرزییان و لاساری شۆفێرەکان، دەبێتە هۆی نیگەرانی خەڵک و هەراسان بوونیان. بۆ بەشێکی دیکەش لە خەڵکی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ئەمجۆرە ئۆتۆمبێلانە جێی سەرنجن و وێنەیان دەگرن.

ئۆتۆمبێلەکان تابلۆی وڵاتانی کەنداویان لێ بەستراوە و بەشێکیشیان بەهۆی دەوڵەمەندیی و پارە زۆریی، گوێ بە سزاکانی هاتووچۆ نادەن.

H.J