لە ھەولێر ژمارەیەك شوفێر لەسەر خواردنەوەی مەی دەستگیر كران
رێژەیەكی زۆر مادەكحولییەكان دەستی بەسەردا گیرا
K24 - ھەولێر
وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر ئاشكرای دەكات، لە چەند مانگی رابردوودا دەست ژمارەیەك شوفێر لەسەر مەی خواردنەوە دەستگیركران و بەسەر رێژەیەكی زۆری مادە كحولییەكاندا گیراوە و كە لەسەر شەقامەكان بەدەست شوفێرانەوە بووە، داواش لە ھێزە ئەمنییەكان دەكات ھەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی ئەو شوفێرانە ئەنجامبدرێت كە لەكاتی شوفێری كردن مادە كحولییەكان دەخۆنەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر كۆمەڵێك وێنەی مادەھۆووشبەرەكانی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "لەماوەی چه‌ند مانگێكی كاركردنی هۆبه‌ی نه‌هێشتنی لێخوڕینه له‌ژێر كاریگه‌ری ماده‌ھۆشبەرەكان، كه به‌ده‌ست شوفێرانه‌وه گرتوویانه وه‌ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوه و خاوه‌نه‌كانیان دراونه‌ته دادگا كه هه‌ندێك جۆر له ماده كحولییەكان ته‌نانه‌ت له‌وڵاته ئه‌وروپیه‌كانیش په‌یدا نابن".
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەڵێت: "داوا له‌هه‌موو لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن، به ته‌نها بۆ پۆلیسی هاتووچۆی جێنه‌هێڵن".
دەشڵێت: "به پیاسه‌یه‌كی 120 مه‌تری و رۆیشتن به‌ره‌و لای عینكاوه و فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی ھەولێر هه‌موو شتیك ئاشكرا ده‌بیت. هیوادارین ئه‌م بانگه‌وازه‌مان بگاته شوێنی خۆی و هه‌ر ئه‌مشه‌و كه شه‌وی هه‌ینیه زیاترین خواردنه‌وەی مادە كحولییەكان له‌م شه‌وه ده‌كرێت هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بكرێت زۆرترین كه‌س ده‌ستگیر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ماڵوێرانییه‌كان به‌رده‌وام نه‌بن".
ھ.م




