لادای رووسی یەکەم بەرهەمی لە میسر بڵاوکردەوە

لادای "گرانتا سیدان"ی مۆدێل (2020) بڵاو کردەوە

K24 – هه‌ولێر:

گرووپی "ئەمەل" بۆ بازرگانی کە بریکاری سەرەکی لادای رووسیە لە میسر، یەکەم مۆدێلی لادای "گرانتا سیدان"ی مۆدێل (2020) بڵاو کردەوە.

لقی كۆمپانیاكه‌ لە ئاهەنگێکدا، نوێترین مۆدێلی لادا گرانتای ئۆتۆماتیکی لە میسر نمایشکرد، کە چەندین خەسڵەتی نوێ هەیە و دەتوانێت رکابەری لە بازاڕدا بکات.

لقی كۆمپانیاكه‌، ئاماژەی بەوەدا، لادا گرانتا هەرزاترین ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک دەبێت لە بازاڕی میسردا.

هاوکات، گرانتا بە دوو جۆری بزوێنەر دەخرێتە بازاڕەوە، یەکێکیان چوار سلندر بە قەبارەی (1.6) لیتر و هێزی (87) ئەسپ، کە بە پێنج گێڕی ئاسایی کاری پێدەکرێت، ئەوەی دیکەشیان، بە هەمان بزوێنەر، بەڵام بە هێزی (98) ئەسپ، و (4) گێڕی تۆماتیک کاری پێدەکرێت.

هەروەها لە نمایشکردنەکەدا ئاشکرا کرا، گرانتای گێڕ ئاسایی نرخەکەی نزیکەی (10) هەزار دۆلاری ئەمه‌ریکی دەبێت و ئەوەی دیکەشیان نرخەکەی (12) هەزار دۆلاری ئەمه‌ریکی دەبێت.