بودجەی ئەمهریکا کورتهێنان تۆمار دەکات
لە مانگی ئۆکتۆبەر کە یەکەم مانگی ساڵی داراییە
K24 – ههولێر:
کورتهێنانی بودجەی ئەمهریکا لە مانگی ئۆکتۆبەر کە یەکەم مانگی ساڵی داراییە کورتهێنان تۆمار دەکات.
کورتهێنانی بودجەی ئەمهریکا 134 ملیار دۆلار کورتهێنان لەسەر بنەمای ساڵانە تۆماردەکات، کە ئەوەش زیاتر بووە لە پێشبینی شرۆڤەکاران.
بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا، کورتهێنانی بودجە 134 ملیار دۆلاری لە مانگی ئۆکتۆبەر تۆمارکردووە، لە کاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی رابردوو 100 ملیار دۆلاری تۆمار کردبوو.
لە داتاکاندا هاتووە، کۆی داهات گەیشتووەتە 246 ملیار دۆلار کە بەرێژەی 3% بەراورد بە مانگی ئۆکتۆبەری 2018 دابەزیووە، بەڵام خەرجییەکان بە رێژەی 8% بۆ 380 ملیار دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کورتهێنانی بودجەی ئەمهریکا لە ساڵی دارایی 2019 گەورەترین کورتهێنانی لە حەوت ساڵی رابردووی بە 984 ملیار دۆلار تۆمارکرد.