ئەمهریکا: ناتوانین متمانە به هواوی بكهین
رۆڵێکی گەورەی هەیە لە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم
K24 – ههولێر:
ویلیام بار، داواکاری گشتی ئەمهریکا رایگەیاند، ناتوانن متمانە بە هەردوو کۆمپانیای تەکنەلۆجی چینی زێد تی ئی و هواوی بکەن، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو کۆمپانیایە رۆڵێکی گەورەیان هەیە لە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم و ئەوەش بووەتە مایەی دڵەڕاوکێیان.
بار لە میانی گوتارێکی بۆ دەستەی پەیوەندییەکانی فیدڕاڵی رایگەیاند، بە هۆی پشت بەستن بە تۆڕی پەیوەندی ئەو دوو کۆمپانیایە، کە بە ئامێر و خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرایی زۆر خێرا بڵاودەکەنەوە، دواتر ئەوە دەبێتە بەشێک لە ژیانی زۆربەی خەڵک، بەوەش ئاسایشی ئینتەرنێتیان و تایبەتمەندییەکانیان تەنانەت چالاکییە حکومییەکانیشیان دەکەوێتە ژێر هەڕەشەوە.
داواکاری گشتی ئەمهریکا هۆشداری بە وڵاتە هاوپەیمانەکانی ئەمهریکا و بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپای دا، کە خۆیان لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم بە دوور بگرن کە لەلایەن کۆمپانیای هواوییەوە پێشکەشتان دەکرێت.
ئەو گوتارەی بار وەک پاڵپشتییەک بوو بۆ پڕۆژە یاسای دەستەی پەیوەندییەکانی فیدڕاڵی کە زێد تی ئی و هواوی بێ بەش دەکات لە فرۆشتنی کەلوپەلەکانیان لە ئەمهریکا.