فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندێكی بەرواری باڵا بۆردومان دەكەن
"زیانی ماڵی زۆر بەر ھاووڵاتیان كەوتووە"
K24 - ئامێدی
شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندێكی بەرواری باڵا-یان بۆردومان كرد و سێ خانووی ھاووڵاتیان كراونەتە ئامانج.
پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە رایگەیاند: "درەنگانەی شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانووی ھەبوونی گەریلاكانی پەكەكە گوندی دێشیشێ-یان لە دەڤەری بەرواری باڵای سنووری ئامێدی بۆردومان كرد".
گوتیشی: "لە بۆردومانەكەدا سێ خانووی ھاووڵاتیان كراونەتە ئامانج و زیانی ماڵی زۆر بەر خەڵكی ناوچەكە كەوتووە".