گۆڕان چەند پرسێكی ناوخۆیی تاوتوێ دەكات

گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسییەكان لەگەڵ حزبەكان دەكەن

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، خۆ رێكخستنەوە و چوارچێوەی پەیوەندییە سیاسییەكان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە تاوتوێ دەكات.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە لەبارەی ئامادەكارییەكانی كۆنفڕانسی نیشتمانی بزووتنەوەكە و خۆ رێكخستنەوە و چەند پرسێكی ناوخۆی كۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و چوارچێوەی پەیوەندییە سیاسییەكانی حزبەكەیە لەگەڵ پارتەكانی دیكە.