تونێلێك لە سلێمانی دادەخرێت
ھاتووچۆ شوفێران ئاگادار دەكاتەوە
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، سبەی رۆژی یەكشەممە تونێلی پێشڕه‌و لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت.
لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی سلێمانی بۆ شوفێران ئاشكرای دەكات: "سبه‌ی یه‌كشه‌ممه تونێلی پێشڕه‌و له كاتژمێر 9ی به‌یانی بۆ 12ی نیوه‌ڕۆ داده‌خرێت، به مه‌به‌ستی كاركردن تیایدا، شوفێران ده‌توانن رێگای شاخی ئه‌زمه‌ڕ به‌كاربهێنن".