نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران دەكرێتەوە

"دەستپێكی كارەكان بە راییكردنی مامەڵەی كەسوكاری شەھیدان دەست پێدەكات"

K24 - سۆران

دوای رەزامەندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەڤەری سۆران، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا نووسینگەكە دەكرێتەوە و لە ھەنگاوی یەكەمیشدا مامەڵەی كەسوكاری شەھیدان رایی دەكرێت.

كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری، نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران دەكرێتەوە".

گوتیشی: "لە دەستپێكی كارەكانی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، مامەڵەی كەسوكاری شەھیدان رایی دەكرێت".

بە كردنی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، دانیشتوانی ھەرچوار قەزای سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر، بۆ دەرھێنان و نوێكردنەوە چیتر رێگەی ھەولێر ناگرنەبەر و تاڕادەیەكی بەرچاویش فشار لەسەر بەڕێوەبەرایەتیەكانی پاسپۆرت لە ھەولێر كەمدەبێتەوە.