روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستانه‌وه
ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، رێككاری یاسایی دژی ئه‌و سایت و رۆژنامانه ده‌گرێته به‌ر، كه هه‌واڵی ناڕاست له باره‌ی دامه‌زراوه‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رۆكایه‌تییه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌وان هیچ سكاڵایه‌كیان له باره‌ی هه‌واڵی سایتێكی ئه‌مه‌ریكی پێنه‌گه‌یشتووه و كاریان له باره‌ی هیچ هه‌واڵێكی ناڕاست نه‌كردووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
دوای ئاگاداربوونمان لە چەند هەواڵێکی ناڕاست و درووست کە لە چەند سایت و رۆژنامەیەک بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەدواداچوون دەکات لەسەر کڕینی ڤێلایەک لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە چەند سایتێکی ئه‌مه‌ریکی هەواڵەکە بڵاو کرابوەوە، ئێمە وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پێتان رادەگەیه‌نین، کە دام و دەزگاکەمان بەهیچ شێوەیەک سکاڵا و بابەتی لەم جۆرەی بە دەست نەگەیشتووە و کارمان لەسەر نەکردووە و ئەم هەواڵانە دوورە لە راستی و درووستی، ئێمەش وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێککاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەم سایت و رۆژنامانەی کە ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی لەکەدار کردنی دەزگاکەمان.
لەگەڵ رێزدا.
18/11/2019