پرسەنامەی سەرۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوى عێراقی عه‌دنان پاچەچی
سه‌رۆك بارزانی: كۆچی دوایی عه‌دنان پاچه‌چی خەمباری كردین
K24- هه‌ولێر:
سەرۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (عه‌دنان پاچەچی) سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادەكەی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان پاچه‌چی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دیپلۆماتكار و سیاسەتمەداری ناسراوى عێراقی، (عه‌دنان پاچەچی)ـمان پێگه‌یشت و خەمباری كردین.
لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی پاچەچی و تەواوی ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گه‌وره دەپاڕێینەوە بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
١٨ـی ١١ـی ٢٠١٩
H.B