ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی گیانی له‌ده‌ستدا
پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌مڕۆ له كاتی ده‌وامی ئاسایی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستدا. له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موقه‌ده‌م دڵزار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین سه‌رلق له به‌شی ئامریه‌ی باره‌گای فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له ژووره‌كه‌ی خۆی و له كاتی ده‌وامی ئاسایی ژیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: به ناوی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كه‌ین و ماته‌مینی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین، داواكارین له یه‌زدانی مه‌زن جێگای كۆچكردوو به‌هه‌شتی به‌رین بێ.