لە سلێمانی دوو كەس لە رێگەی نوشتەوە فێڵ لە ژنان دەكەن
لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كران
K24 - سلێمانی
ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە لە رێگەی نوشتەوە فێڵیان لە ژنان كردووە و پارەیان لێوەرگرتوون.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات: "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە فێڵیان لە هاووڵاتیان كردووە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە توانرا هەریەك لە تۆمەتباران ( و ، ت ، ش لە دایكبووی 1993 و( د ، ش ، ن) لە دایكبووی 1992 لەناو كافتریایەكدا لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن كە تۆمەتباران هەستاون بەدروستكردنی چەند لاپەڕەیەكی فەیسبووك و بەناوی شێخەوە و لە رێگای نوشتەوە فێڵیان لە ژنان كردووەو لەبەرامبەر دروستكردنی هەر نوشتەیەكدا بڕێك پارەیان وەرگرتووە".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "لەئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی راگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە".
ھ.م