عێراق پێنج پاڵاوتگهی نهوتی بنیاتدهنێت
(790) ھەزار بەرمیلی رۆژانە بهرههمیان دهبێت
K24 – ههولێر:
عێراق بەنیازە (5) پاڵاوتگەی نەوتی بە وزەیەك دەگاتە (790) ھەزار بەرمیلی رۆژانە درووستبكات.
لهو بارهیهوه، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەنیازە ژمارەی كۆمپانیای جیھانی تایبەت بە وەبەرھێنان دەستنیشان بكات بۆ ئەوەی لە چهند پارێزگایهك (5) پاڵاوتگەی نەوتی درووست بكات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەداوە، ئێستا سەرقاڵی دەستنیشانكردنی و ئامادەكردنی ئەو كۆمپانیانەن كە توانایان لە ھەموو روویەكەوە بۆ ئەو كارە گونجاوە و ویستی وەبەرھێنانیان لەلایەنی داراییەوە ھەیە، بەتایبەتی كە پرۆسەكانی درووستكردنی پاڵاوتگە پێویستی بە بڕە پارەیەكە دەگاتە (3) ملیار دۆلار.
جەختیشیكردهوه، پاڵاوتگە نەوتییەكان دەكەونە پارێزگاكانی كەركووك بە وزەیەك دەگاتە (70) ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
روونیشیكردهوه، پاڵاوتگهكان له چهند پارێزگایهك دهكرێنهوه، لهوانه له واست بە وزەی (140) ھەزار بەرمیل، ناسڕییە و بەسرە (140) ھەزار بەرمیل و فاو (300) ھەزار بەرمیلی رۆژانە و جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە پاڵنەرێكە بۆ گەورەكردنی سەرچاوەكانی دەوڵەت بە ماوەیەكی زۆر كەم.