قوباد تاڵەبانی: نابێت کێشە کۆنەکان بکەینە پاساوی ئێستا
"خەڵک چاکسازیی دەوێت"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ "زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك" كاره‌كانی دیداری "ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ده‌ست پێ كرد.
له یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی دیداره‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) كاتژمێر (09:15 – 10:15) هه‌ریه‌ك له (قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و بێرنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا)، له پانێڵێكدا باس له "په‌یوه‌ندیی نێوان حوكمڕانیی باش و ئاشتیی ناوچه‌یی" دەکەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا لەبارەی دۆخی ناسەقامگیریی ئێستای ناوچەکە رایگەیاند: "پەیوەندی لە نێوان سەقامگیریی و ئیدارەدانی باش‌دا هەیە".
روونی کردەوە: "ئەگەر تۆ ئیدارەی باشت نەبێت و خزمەت نەکەیت، خەڵک ناڕازیی دەبێت و وڵات ناسەقامگیر دەبێت".
راشیگەیاند: "حکوومەتەکانی عێراق بەردەوام کابینە و کێشەکانی پێشوویان کردووە بە پاساو، بەڵام خەڵکی عێراق چیدی ئەو پاساوانە قبووڵ ناکەن و داوای خزمەتگوزاریی زیاتر دەکەن".
لە بارەی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، ئێمە چاکسازییەکانمان بۆ باشترکردنی حوکمڕانی دەست پێ کردووە. هەوڵمان داوە سەرچاوەی داهات زیاد بکەین و بندیوار نەهێڵین. کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی بەرەوپێش دەبەین. رەنگە لە ماوەیەکی کورت مەودا دووچاری هەندێک کێشە ببین، خودی چاکسازییش هه‌ندێك جار ئازاربەخشە، بەڵام ئێمە بەم کارانە هەڵدەستین.
دووپاتیشی کردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە ئەزموونی وڵاتان وەربگرێت.
H.J