ژنێكی كورد لە مەككە گیانی لەدەست دا
لە مەككە بە خاك دەستپێردرێت
K24 - ھەولێر
وەزارهتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى ئاشكرای كرد، ژنێكی كورد، كە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە چووەتە مەككە، بەھۆی نەخۆشییەوە لەوێ كۆچی دوایی كرد.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرای كرد: رۆژی دووشەممە 18/11/2019 لە شاری مەککە، عومرەکارێک بە ناوی (فەریدە حوسێن فتاح) لەدایکبووی ساڵی 1950 و دانیشتووی پارێزگای سلێمانی، بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد".
ئاماژە بەوەش كراوە: "ئەمڕۆ سێشەممە ڕێوڕهسمی ناشتنی لە شاری مەککەی پیرۆز بۆ ئەنجام دەدرێت، ھەر لەوێش بەخاک دەسپێردرێت. کۆچکردوو کورەکەی ھاوەڵی بووە".
