به‌غدا.. له رێی بڵندگۆوه هێزه ئه‌منییه‌كان داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه ده‌كه‌ن
منداڵه‌كانیان ره‌وانه‌ی قوتابخانه‌كان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌غدای پایته‌خت، له رێی بڵندگۆكانه‌وه، داوایان له هاووڵاتیان كرد، منداڵه‌كانیان ره‌وانه‌ی قوتابخانه‌كان بكه‌ن و پابه‌ندی ده‌وام بن.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له ناوچه‌كانی جه‌دیده، حوڕییه و مه‌نسوور، هێزه ئه‌منییه‌كان له رێی بڵندگۆكانه‌وه، داوایان كردووه هاووڵاتیان پابه‌ندی ده‌وام بن و ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه و منداڵان بچنه‌وه پۆله‌كانی خوێندن.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له عێراقدا، له به‌شێكی ناوچه جیاجیاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌وام و پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی كه‌وتووه.