ئێران له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی سعوودیه و ئیمارات نیگه‌رانه
ئێران: به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی سعوودیه روون نییه
K24- هه‌ولێر:
ئێران نیگه‌رانی خۆی له‌ی ئاستی سه‌لامه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئیماراتی عه‌ره‌بی راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی ناڕووی ئه‌تۆمی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "فارس"ی ئێرانی، كازم غه‌ریب ئابادی، نوێنه‌ری ئێران له رێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان، له میانه‌ی گوته‌یه‌كدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاژانسی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له ڤیه‌ننا رایگه‌یاند، ئێران نیازه‌كانی له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا سه‌لماندووه و دواتر ئاژانسی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تیش له راپۆرته‌كانیدا ئه‌مه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئابادی گوتی: "ئێران به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بووه، كارێكی ئاساییه كه به شێوه‌یه‌كی پله‌دار له‌و پابه‌ندبوونه‌مان پاشگه‌ز بینه‌وه، ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لێكۆڵینه‌وه‌كردن له به‌ڵێنه‌كانی تاران پێویسته له‌كاتێكدا بێت، كه لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵێنه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ریشدا بكرێت".
كازم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كشانه‌وه نا یاسایی و تاكلایه‌نانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكان بۆ سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها بێتوانایی لایه‌نی ئه‌وروپا له پارێزگاریكردن له هاوسه‌نگی ئه‌و رێككه‌وتنه، كارێكی سه‌خته ئه‌گه‌ر باس له درووستبوونه‌وه‌ی متمانه بكرێت". دووپاتیشیكرده‌وه،"ئه‌و ره‌فتارانه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێران هیچ سوودێك له ده‌ره‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌رنه‌گرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێویسته هه‌ریه‌ك له به‌رتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا رێككاری كرداری بۆ بونیادنانی متمانه بگرنه به‌ر، یانیش ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆخی پێشوو"، روونیشیكرده‌وه، "دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمه ئێران له‌ماوه‌ی 4 ساڵدا هه‌نگاوی جدی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی بونیادنه‌رانه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانی دابنێت و و هه‌وڵیشی داوه چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی و لۆژیكی بۆ پرسیی ئه‌تۆمی بدۆزێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه دوتی: وڵاته‌كه‌ی په‌یڕه‌وی رێبازێكی ئه‌تۆمی روون و ئاشكرا ده‌كات و گومانه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌شی ره‌تكرده‌وه، كه نیشانه‌ی پرسیاریان خستووه‌ته سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێران به‌گوێره‌ی یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كان، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی ده‌دات".
H.B