بڕیارێک لە بارەی موەلیدە ئەهلییەکانی کارەبا درا
بڕیارێک لە بارەی دەنگی موەلیدەی کارەبا درا
K24 – ههولێر:
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت هەموو موەلیدەکانی هەولێر (دینەمۆی کارەبا)، تا 01/05/2020 بە موەلیدەی بێ دەنگ (کاتم) بگۆڕدرێن.
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، هەر کەسێک پابەند نەبێت بەو بڕیارە، دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
روونیشکردەوە، گۆڕینی مۆلیدەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی کارەبا نابێت.
لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپیش گووتی، ئەو بڕە نەوتەی گەیشتووە دابەشمان کردووە، ئەوەی دێتیش، رایناگرن و دەستبەجێ دابەشی دەکەن.
H.J