حكوومەتی ھەرێم: لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە لێكتێگەیشتنێكی باش
سبەی شاندی حكوومەتی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا
K24 - ھەولێر
دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو شاندەی كە بۆ دانوستان سەردانی بەغدایان كردبوو. وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، گفتوگۆی نێوان حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بەردەوام دەبێت و گەیشتوون بە لێكتێگەیشتنێكی باش.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش".
گوتیشی: "سبەی دووشەممە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا".